چین لەبارەی گەشتکردن بۆ ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتییانی دەدات

حکومەتی چین داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات مەترسییە ئەمنییەکانی گەشتکردن بۆ ئەمریکا بە وریاییەوە هەڵبسەنگێنن.

حکومەتی شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات پێش ئەوەی گەشت بۆ ئەمریکا بکەن بە وردی بیربکەنەوە، ئەمەش کاردانەوەی پەکین فراوانتر دەکات بۆ زیادکردنی باجی گومرگیی بەرز لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە.

وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری چین لە ئاگادارییەکی هۆشداریدا دەڵێت، “لەبەر رۆشنایی تێکچوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ئەمریکا، ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی چین دەکەین بە وردی مەترسییەکانی گەشتکردن بۆ ئەمریکا هەڵبسەنگێنن و وریابن”.

ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوەی چین دوای ئەوە هات پەکین جارێکی دیکە تۆڵەی باجی نوێی وڵاتەکەی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەپاندوویەتی و رایگەیاند، چین باجی 84% لەسەر سەرجەم هاوردەکردنەکان لە ئەمریکاوە دەسەپێنێت، ئەمەش گێژاوی بازاڕی لێکەوتەوە و شەڕی بازرگانی لە نێوان دوو گەورەترین ئابووریی جیهاندا قووڵتر کردەوە.

هەروەها وەزارەتی پەروەردەی چین، داوای لە خوێندکارانی وڵاتەکەی کرد مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە خوێندن لە “هەندێک ویلایەتی ئەمریکا” هەڵسەنگێنن، بە ئاماژەدان بە پرۆژە یاسایەکی نوێ کە لە ئۆهایۆ پەسەندکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین بۆ ماكرۆن: ڕوسیا ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكرانیا بەدیدەهێنێت بە شەڕ بێت یان دانوستاندن

سه‌رۆكى ڕوسیا و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و پوتین جه‌ختىكردووەته‌وه‌ كه‌ ڕوسیا ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكرانیا بەدیدەهێنێت…
Total
0
Share