ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە شەقامی سەرەکیی پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دەکرێتەوە.
توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نزیکەی 35%ی کارەکانی پرۆژەکە تەواوبووە و هەردوو سەقفی ئەندەرپاسەکە کۆنکرێتیان تێکراوە و دواتر کاری پاککردنەوە و چاککردنی تۆڕی ئاوەڕۆی شەقامەکە ئەنجامدەدەین و دوای ئەوە قیردەکرێت و کاری هێڵکاری بۆدەکرێت.
وتیشی، “لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەقامی سەرەکیی پرۆژەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”. “.
باسی لەوەشکرد، “پێشبینیدەکەین لە کۆتایی ئەمساڵدا 100%ی کارەکانی پرۆژەکە تەواوبکرێن”.