قوربانییانی تەقینەوەی كانە خەڵوزەكەی توركیا بەرزبووەوە

وەزیری تەندروستیی توركیا بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەی كانە خەڵوزەكەی پارێزگای بارتن لە باكووری وڵاتەكە بۆ 28 كەس رادەگەیەنێت.

فەخرەدین قوجە، وەزیری تەندروستیی توركیا لە راگەیەندراوێكدا لە تویتەر ئاشكرایكرد، تا ئێستا 28 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 11ی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، “شەش بریندار گوازراونەتەوە بۆ ئەستەنبوڵ و پێنجی دیكەش لە نەخۆشخانەكانی بارتن چارەسەر دەكرێن”.

لەكاتێكی پێشتردا سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا گیانلەدەستدانی 14 كرێكار و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەی لە ئاكامی تەقینەوەی كانەكەدا راگەیاند كە درەنگانی شەوی رابردوو روویدا.

ئەوەشی وت، تەقینەوەكە بووەتە هۆی گەمارۆدانی 49 كەس لە ناوچەیەكی مەترسیداری ناو كانەكەدا.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە بەهۆی دزەكردنی غازەوە روویداوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی زیاتر لە 73 هەزار حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراون

بابەتی دواتر

مافەکانی مرۆڤی عێراق: بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی لە تووشبوون بە شێرپەنجە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لە توركیا نیگەرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی لە چالاكییە سەربازییەكانی توركیا لە باكووری سوریا دەردەبڕێت و داوادەكات، ئاگربەست نەشکێندرێت.…
زیاتر ببینە

ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتن

ئەمڕۆ هەینی ڕوسیا و ئۆكرانیا لە توركیا ڕێككەوتن، ڕێككەوتننامەكە لەبارەی هەناردەکردنی گەنمەوەیە. ڕێوڕەسمی واژووكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان ڕوسیا و…
Total
0
Share