نرخی بەنزین دابەزی

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 50 بۆ 100دینار دابەزی.

راشیگەیاند، دابەزینی نرخەكەی بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی بەنزین بووە كە كاریگەری لەسەر نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەبووە.
وتیشی، “لە ئێستادا بەنزینی نۆرماڵ كە دوو جۆری هەیە نرخی یەك لیتری بە 675 دینارە و بە 800 دیناریش هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نرخی یەك لیتر بەنزینی موحەسەن 1195دینارە و بەنزینی سوپەر بە 1400دینارە و بە بەرارود بە چەند رۆژی رابردوو نرخەكەیان دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەكرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share