حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا.

موسا کازم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سنووری کەرکوک تۆمارکرا کە خەڵکی قەزای حەویجەیە.

وتیشی، ئەو کەسە شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی دۆخی تەندروستیی تێکچووە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک کراوە و ئێستا لەژێر چاودێریی چڕی تەندروستیدایە و تەمەنی 25 ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ ئەمە چوارەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونە کە لە سنووری کەرکوک تۆمارکراون؛ لە کۆی ئەو چوار حاڵەتە، ئێستا دووانیان لەژێر چاودێریی تەندروستیدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share