نەیمار بەرامبەر ئەرجەنتین یاریی ناكات

یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئاشكرایكرد، نەیمار بەهۆی پێكانەوە بەشداریی یارییەكەی ‏ئەرجەنتین ناكات.‏

ئەمشەو كاتژمێر 2:30 خولەك، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای خۆی میوانداری ‏هەڵبژاردەی بەرازیل دەكات.‏

یارییەكە یەكێكە لە ڕكابەرییەكانی گەڕی سیانزەیەمی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین بۆ ‏مۆندیالی 2022ی قەتەر.‏

یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئاماژەی بەوەدا، نەیمار هەستی بە ئازار كردووە لە ڕانیدا و ‏لەلایەن ڕاهێنەرەوە پشووی پێدراوە.‏

جگە لە نەیمار، كاسیمیرۆ-ش بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانیەوە بەهەمان شێوە لەم ‏یارییە بێبەش دەبێت.‏

بەرازیل سەركەوتنی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆگەركردووە و تیتی-ی ڕاهێنەریش ‏دەڵێت، “بۆ ئەو یارییانەی ماومانە، یاریزانی نوێ تاقیدەكەینەوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share