قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان و كونسوڵی گشتیی بەریتانیا كۆبووەوە

لە پەراوێزی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كارسازی و داهێنان، قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و جەیمس گۆڵدمان كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان كە تیایدا مادان گۆپاڵ كونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی وڵاتی هیندستانی بە نموونەیەكی سەركەوتوو لە بوارەكانی كارسازی و داهێناندا وەسفكرد و داوایكرد وەكچۆن لە ماوەی رابردوودا هیندستان لە بواری تواناسازی گەنجان و فەرمانبەراندا هاوكاریی هەرێمی كردووە، بە هەمان شێوە لە بوارەكانی كارسازی و داهێنانیشدا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن.

باڵیۆزی هیندستان بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە كارێكی گرنگ و پێویست زانی و ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك چ لەرووی گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتەكەیان بۆ كارسازان و گەنجانی داهێنەر و چ لە رووی بەردەوامیدان بە بەرنامەی تواناسازیی گەنجانی هەرێم لە بوارە جیاوازەكاندا.

لە كۆبوونەوەكەشی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە گرنگیی كۆڕبەندەكە كرد. قوباد تاڵەبانی داوایكرد بەریتانیا وەكچۆن لە زۆر بواردا هاوكاریی هەرێمی كوردستانی كردووە، لە بواری پێشخستن و پەرەپێدان بە كارسازی و داهێنانیش هاوكاربن، چونكە ئەم پڕۆژەیە بۆ داهاتووی هەرێم و بە تایبەتیش بۆ داهاتووی گەنجانی داهێنەر و خاوەنكارە گەنجەكان گرنگە.

بابەتی پێشتر

هۆکاری نەناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی كوشتنی براكەی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share