بەڕێوەبەریی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا لە قۆناغی دانانی نەخشەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان.
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان هەنگاوی زۆر باشی ناوە کاری دابینکردنی زەویی تەواو بووە، وەبەرهێنانمان بۆ ئامادەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێش شوێنەکانی دیکەوەین لەو پرۆسەیەدا لەمساڵدا دەست بە دروستکردنیان دەکەین، لە ئێستادا لە قۆناغی ئامادەکردنی نەخشەیەکی جوانداین بۆ پرۆژەکە.