پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەستەمە رۆژی شەممە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لەخشتەی دانیشتنی رۆژی شەممە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی تێدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر کاندیدێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نییە.
ئاماژە بەوەش دەکات، سکاڵا دژ بەیەکەکان لەسەر پرۆسەکە لە دادگای فیدڕاڵی یەکلایی نەبوونەتەوە، بۆیە ئەستمە رۆژی شەمە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە.
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە بێت.