داعش هێرشیکردە سەر هێزە ئەمینییەکان.. دوو کەس کوژران و شەش کەس بریندارن

کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، لە ئەنجامدا لە نزیک گوندی کەنیسە، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و شەش کەسی دیکە بریندارن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، “هێرشی چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی کەنسیە بووە لەسەر ڕێگەی سەرەکی کەرکوک – بەغداد، دوای کوژران و برینداربوونی ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک”.

چەکدارانی داعش بەردەوام لە نێوان سنورەکانی کەرکوک تا دوزخورماتوو چالاکن و بۆسە دادەنێنەوە بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان، هەفتەی ڕابردووش چەکدارانی داعش هێرشیانکردبووە سەر فەوجی یەکی لیوای 20ی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی تەلرەبعەی قەزای داقوق.

هەر دوێنێ 29ی نیسان خۆ کوژێکی چەکدارانی داعش لە دەرگای چونەژوورەوەی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرکوک خۆی تەقاندەوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بەهۆی دەمەقاڵێوە کەسێک بە چەقۆ کوژرا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی قەرەباڵخی و ڕوخانی پردێکەوە 44 یەهودی گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. پشووی جەژن ڕاگەیەندرا

حكومەتی عێراق پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕایگەیاند كە 9ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و 14ی هەمان مانگ كۆتاییدێت. ئەمیندارێتیی…
زیاتر ببینە

شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕدەكرێتەوە؟
پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی…
Total
1
Share