جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشە و بەربەرستەکان زۆرن لە رووی ئابوری و ئەمنی و سیاسی، بەڵام بەسەر کێشە و ئالنگارییەکان زاڵدەبین کە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەم رۆژە تێدەپەڕینین.
قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی کارسازی و داهێنان لە سلێمانی باسی لەوەکرد، ناوچەکە پڕە لە ئاڵۆزی و ململانێ و ئالنگاری، هێز ناتوانێت هاوکێشەکەمان بۆ بگۆڕێت، بەڵام بە ئەقڵێکی باشتر و زیرەکانەتر، دەتوانین زاڵ بین بەسەر هەموو ئالنگارییەکاندا، بە وەبەرهێنان لە گەنجان و کارسازان و پشتبەستن بە ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان دەتوانین زاڵ بین بەسەر بارودۆخەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سلێمانی هەمیشە شاری داهێنان بووە هەر بۆیە ئەم کۆڕبەندە لێرە بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوانی ئەنجام لەم کۆڕبەندە دەکەن دەیانەوێت بە ئەنجامەوە لەم کۆڕبەندە دەربچن.