بەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی وەفدێک عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە شاری کەرکوک.
پەیامنێری تۆڕی میدیاییی ئێستا گواستییەوە، عەبدولئەمیر شەممەری گەیشتووەتە شاری کەرکوک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئەمنی شارەکە و پێداچوونەوەیە بە کاری وەزارەتەکەی لە شاری کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە میانەی سەردانەکەیدا چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە ئەنجامبدات.