هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای کاندیدکردنی جێگرەوەی حەلبوسی بەزووترین کات دەکات.
هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە کۆشکی حکومەت بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە جیاوازەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، هاوپەیمانییەکە جەختی لە پێویستی بڕیاردان بۆ دانانی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زووترین کات، کردەوە.
هاوپەیمانییەکە دەشڵێت، پێویستە بڕگەکانی بودجەی ئەمساڵ پەسەند بکرێن و ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکبهێنرێن و پارێزگارەکان هەڵبژێردرێن.