هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایدەگەیەنێت، ئیدانەی هێرشكردنە سەر خاكی عێراق دەكات و داواكات بەزووترین كات پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكلابكرێتەوە.
ئەمشەو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە و باس لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كرا و جەختیلە پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی پارێزگاكانی عێراق كرایەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا دەستدرێژییەكان بۆ خاكی عێراق لەلایەن وڵاتانی دەرەوە رەتكرایەوە و پێویستە رێز لە سەروەریی خاكی عێراق بگیرێت و پەلەبكرێت لە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.