ئەیمەن حسێن عێراقی گەیاندە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا

ئەمڕۆ کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ عێراق بەڕێوەچوو، لە بەرامبەر ڤێتنام یاریکرد و بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ سەرکەوت بەسەریدا، ئەیمەن حسێن ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق 2 گۆڵی تۆمارکرد و عێراق بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی 16ی جامەکە.

عێراق سێ یاری لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجاداوە لە هەر سێ یارییەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە کۆی سێ یارییەکە ئەیمەن حسێن 5 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری جامەکەیە تا ئێستا بەو ئەنجامە.

عێراق ئامانجی گەورەی هەیە لەم جامەدا و هەوڵی چڕ دەدات بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکە، کاساسی راهێنەری عێراق جەختی لە ئامادەکاری چڕکردووەتەوە بۆ یارییەکان و بە باشی لە ئاستی یاریزانان دەڕوانێت.

بابەتی پێشتر

تێسلا ئۆتۆمبێلێکی نرخ هەرزانتر لەوانەی دیکەی دروست دەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی سۆپای نەوتەوە لە ماڵێک ئاگرکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share