کۆنگرەى چاڤی پێش یارییەکەى ئەتلەتیک بلباو

چاڤی هێرناندێز دڵنیایە لەوەى یارییەکەى سبەى بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو قورسە و دوپاتیشیکردەوە کە ئەوان هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەم نییە جگە لە بردنەوە.

چاڤی ئاماژەى بەوەدا کە بۆسکێتس و دێمبلی یاریزانی گرنگی ئەوانن سەرباری ئەوەى یاریی ڕابردوو یەدەگ بوون.

پێشیوایە پیکێ یارییەکی باشی کردوە لە 10 خولەکی ڕابردوودا و پیرۆزبایی بردنەوەى خەڵاتە تاکییەکانیشی لە گاڤی کرد.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ چاوەڕێی ڕکابەرێکی بەهێز دەکەین، ئەوان تۆپ بە شێوەیەکی باش دەگەڕێننەوە، بەشێوەیەکی باشیش فشار دەکەن، ڤالڤێردی ڕاهێنەرێکە هەمیشە ڕوبەروبونەوەى قورسە

/ یارییەکەمان جیاواز دەبێت وەک لەوەى ڤیاریاڵ

/ هەندێ گۆڕانکاری دەکەین

/ دێمبلی یاریزانێکی گرنگە، لەوانەیە هەندێ جار تۆپ بەفیڕۆ بدات، بەڵام دەتوانێت جیاوازی دروستبکات.

/ قسەم کرد لەگەڵ دی یۆنگ، ئەو بەشێوەیەکی باش یاریی دەکات

/ دەمەوێت پیرۆزبایی لە گاڤی بکەم، ئەو شایستەى ئەوەیە، لە روی بەرگریی و هێرشبەری زۆر بەتوانایە، سەرباری ئەوەى هێشتا 18 ساڵە.

/ من دی یۆنگم خۆش ئەوێت و توانایەکی جیاوازی هەیە، زۆر بە باشی دەچێتە بەشی پێشەوەى یاریگا، دەمانەوێت لەسەر ئەو ئاستە بەرزە بەردەوام بیت.

/ ئانسۆ فاتی تواناى دروستکردنی جیاوازی هەیە، ئەو یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە

/ ڤالڤێردی ڕاهێنەرێکی بەتوانایە بەراى من، لەگەڵ بەرشلۆنە کارێکی گەورەى کرد.

/ هەموو شتێک دەکەین لە پێناو بردنەوەدا

/ هەستدەکەم پیکێ بتوانێت بەشێوەیەکی باش یاریی بکات

/ کۆندی دەتوانێت لە لای ڕاست یاریی بکات، بابەتەکە دەکەوێتە سەر جۆری یارییەکە

/ بۆسکێتس بەردەوام یاریزانێکی گرنگی ئێمە بووە وەک دی یۆنگ

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: ئەو وڵاتانەی هەرێم نەوتیان لێدەکڕێت هیچیان بەو نرخە نین حکومەت باسیدەکات

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ کەسێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share