هێزەكانی پارتی لە ئامێدی رووبەڕووی هێزێكی پەكەكە بوونەوە و قوربانی هەیە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوان هێزێكی زێڕەڤانی و ژمارەیەك چەكداری پەكەكە لە ئامێدی سەریهەڵدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند كەسێك لەهەردوو برینداربوون.
سایتی (ANF)ی نزیك لە پەكەكە بڵاویكردەوە، هێزەكانی پارتی بۆسەیان بۆ هێزەكەی پەكەكە داناوە و لە ئەنجامیشدا چەند گەریلایەك برینداربوون.
دوو رۆژ لەمەوبەر نووسراوێكی لیوای یەكی كۆماندۆ دزەیپێكرا كە واژووی عه‌قید محه‌مه‌د تاهر سدیق فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى 2ى كۆماندۆى سه‌ر به‌هێزه‌كانى زێره‌ڤانى لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم بەش و لقەكانی بەتالیۆنەكە كراوە و تیایدا هاتووه، “له‌سه‌ر فه‌رمانى فه‌ریق عه‌زیز وه‌یسى فه‌رمانده‌ى گشتیى زێره‌ڤانى، له‌هه‌ر خاڵێكى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى چه‌كدارێكى په‌كه‌كه بینرا، ئه‌وا بێ دوودڵى ده‌بێت ته‌قه‌ى لێبكرێت” و هەر ئۆتۆمبێلێكیشیان هات “بیسوتێنن”.
دووپاتیشیدەكاتەوە، هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك پابەندنەبێت، رێوشوێنی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دوای دزەكردنی نووسراوەكە و بڵاوبوونەوەی، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، نووسراوەكە “ساختەیە و سەرلەبەری ناوەڕۆکی هەواڵەكەش رەتدەكەینەوە”.