رێگایەكی سەرەكی داخرا

بەهۆی رژانی سووتەمەنییەوە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا و هاتوچۆش داوا لە شۆفێران دەكات رێگا جێگرەوەكان بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی رژانی سووتەمەنی لەسەر شەقامی سەرەکیی (دەربەندیخان- زەڕایەن) نزیک گوندی بیرکێ، رێگاکە بەتەواوی داخراوە.

داواش لە شۆفێران دەكات لەئێستادا رێگا بەدیلەکان بەکاربهێنن وەک رێگاکانی ناوتاق و قەرەداغ و رێگای نەوتێ.

هاتوچۆی دەربەندیخان روونیشیدەكاتەوە، مەفرەزەکانیان و سەرجەم دامودەزگاکانی دەربەندیخان، لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکەدان، بەڵام پێدەچێت چەند کاتژمێرێکی پێبچێت.

بابەتی پێشتر

روفاتی 41 هاوڵاتیی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 39 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی مامە ریشەدا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ”ئەو بڕیارە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share