روفاتی 41 هاوڵاتیی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

لەدوای دۆزینەوەیان لە 41 گۆڕی بەکۆمەڵدا و ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان ئەمڕۆ روفاتی 41 هاوڵاتیی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

ئەمڕۆ سێشەممە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئێزدی رێورەسمی رادەستکردنەوەی روفاتی 41 هاوڵاتی ئێزدی کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون و دوای شەهیکردنیان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا نێژرابوون رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە و لە زێدی خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.

روفاتەکان 20 خەڵکی کۆجۆن، 16 یان خەڵکی حەردانن، سیانیان خەڵكی قنێ و دووانیشیان خەڵکی خانەسۆرن.

لەدوای هێرشەکانی داعش بۆ سنووری شەنگال لە مانگی ئابی 2014 بەشێکی ئەو کەسانەی رفێندرابوون کوژران و لە 92 گۆڕی بە کۆمەڵدا شاردرانەوە، تا ئێستا توانراوە 55 گۆڕ هەڵبدرێنەوە کە 242 روفاتیان تێدابووە.

بابەتی پێشتر

لێچوونی غازەکەی گوندی قزڵیار لەکەرکوک کۆنتڕۆڵکرا

بابەتی دواتر

رێگایەكی سەرەكی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share