کەی یەکەم بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت؟

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، یەکەم بەفری ئەمساڵ لە سەنتەری شارەکاندا، لە مانگی 12ـدا ببارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو 26ـی مانگ، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت، لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی دوانزە، شەپۆلی نوێی بارانبارین و بارستە هەوای نوێی سارد روودەکاتە ناوچەکانمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی 12، بارانبارین لە ئاستی ئاساییدا دەبێت و بارانی باش دەبارێت لە ناوچەکانمان، لە 15 رۆژی کۆتایی مانگی دوانزەدا، ئەگەرێکی بەهێز هەیە شەپۆلی سەرمای بەهێز رووبکاتە ناوچەکانمان و بەفربارین نزیکببێتەوە لە سەنتەری شارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت. نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە. سەرکار…
Total
0
Share