یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی ئەنجامبدرێت.

لە کۆڕبەندەکەدا چەندین بیرۆکەی داهێنەرانەی نوێ لەلایەن گەنجان و کەسانی پسپۆڕ لە بوارە جیاجیاکاکانی تەکنەلۆژیا، ژینگە، پیشەسازی و ئابوری دەخرێنەڕوو.

هەروەك دەبێتە سەکۆیەک بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین بابەتەکانی سەردەم و ئەو ئاڵنگارییانەی لە ئێستادا رووبەڕووی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بوونەتەوە.

لە تشرینی دووەمی رابردوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، جیاواز لە كۆبوونەوە و كۆڕبەندە سیاسییەكانی كوردستان و تەنانەت عێراقیش، لە ماوەی نزیكی داهاتوودا كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە سلێمانی دەكەین.

ئەو وتەیەی قوباد تاڵەبانی پاش گفتوگۆیەكی بوو لەگەڵ ژمارەیەك لە گەنجانی بە توانا و كارساز و وتی، “ئەوان تێگەیشتنی قوڵ و عەقڵی فراوانیان هەیە، لەوە تێگەیشتوون حكومەت ئەگەر هیچ كێشەیەكی داراییشی نەبێت، ناتوانێت بە تەنها چارەسەری هەموو كێشەیەك بكات، بۆیە پشتئەستوور بە توانا و عەقڵی داهێنەرانەی خۆیان هەوڵی كارسازی دەدەن و هەلی كاركردن بۆ گەنجی دیكەش دەستەبەر دەكەن و لەگەڵتان بووم، بەردەوامیش لەگەڵتان دەبم”.

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی وێبسایتی رەسمی کۆربەند بکەن، كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی هەرێم: هەماهەنگیی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەن

بابەتی دواتر

"خۆڵبارین تا سبەی بەیانی بەردەوامدەبێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوورەوە ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەوە ئەوکەسانە ئاگادەردەکاتەوە کە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و داوادەکات بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی. لە…
Total
0
Share