وەزیری دارایی هەرێم: هەماهەنگیی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەماهەنگیی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی گومرگ و خاڵەسنوورییەكان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق و لە دیدارێكەدا تیشكخرایە سەر كێشە و گرفتەكانی خاڵە سنوورییەكان و رۆڵی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانە، هەردوولا هاوڕابوون كە وەك یەك تیم كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكرێت.

وەزیری دارایی روونیشیكردەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی باڵای بۆ چارەسەری كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر گومرگ و خاڵەسنوورییەكان پێكهێناوە و لێكتێگەیشتنی باش لەو بارەیەوە هاتووەتە ئاراوە.

لای خۆشیەوە جێگری فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق سوپاسی وەزیری دارایی و دامودەزگاكانی وەزارەتی كرد كە هاوكار و هەماهەنگن بۆ ئەوەی پێكەوە كێشەكان چارەسەربكەن.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریكا پەیامێك لەبارەی كردنەوەی ئەژماری بانكییەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روفاتی ژنێك لە بیارە دۆزرایەوە

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ئێسکوپروسکی ژنێك لە سنووری ناحیەی بیارە دۆزراوەتەوە و مێژووی گیانلەدەستدانی ژنەكە ئاشكرادەكات. موقەدەم بەرزان عوسمان…
Total
0
Share