باڵیۆزی ئەمریكا پەیامێك لەبارەی كردنەوەی ئەژماری بانكییەوە بڵاودەكاتەوە

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەڵێت، ئەژماری بانكیی عێراقییەكان لەماوەی تەنها دوو ساڵدا بەڕێژەی 31% زیادیكردووە.

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند، بەپێی ئامارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، کۆی ئەو پارە دانراوانەی لە بانکە بازرگانییەکانی عێراقدا هەڵگیراون لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەڕێژەی نزیكەی 37% زیادیكردووە.

وتیشی، “لە ساڵی 2021 بۆ ساڵی 2022 كۆی ئەوانەی ئەژماری بانكییان لە بانكە ناوخۆییەكان كردووەتەوە بەڕێژەی 31% بەرزبووەتەوە”.

باڵیۆزی ئەمریكا ئەو هەنگاوانە بە “پێشكەوتنی سەرنجڕاكێش” ناودەبات، لەڕێی كاركردن لەگەڵ عێراق لەسەر چاكسازییەكان و دەڵێت، بەشداردەبن لە بونیادنانی متمانە لە كەرتی بانكیدا، خزمەتگوزارییە نوێیە بانكییەكان توانایەكی زیاتریان بەخشیوە بە وەبەرهێنانی بیانی و پاراستنی پارە و سامان لە تاوانی دارایی، دزین و لەدەستچوون.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی هەرێم: هەماهەنگیی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share