بەپێی ئەو شیكارییە نوێیانەی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیندیپێندت) ئەنجامیداوە، نایەكسانی لە بازاڕی كاردا ئابوریی بەریتانیای تووشی زیان كردووە كە بە 34 ملیار پاوەند (43 ملیار دۆلار)ی ساڵانە دەخەمڵێندرێت.
لە كاتێكی پێشتردا سیر كیر ستارمر، سەرۆكی پارتەكە تۆمەتی ئاراستەی پارتی پارێزگاران كرد بەهۆی شكستی گەورەیان لە چارەسەری كێشەكانی پەیوەست بە نایەكسانی لە بازاڕی كاردا.
وتیشی، بەریتانیا بووەتە “كەم بەرهەمتر و خاوەن كەمترین ئاستی یەكسانی” پاش 14 ساڵ لە دەسەڵاتی پارتی پارێزگاران.
لەو چوارچێوەیەدا ئۆپۆزسیۆن بەڵێندەدات کەلێنە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی كار پڕبكاتەوە، کە ژنان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەریتانییە رەشپێست و ئاسیاییەكان و کەمینە نەتەوەییەکانی دیکەی رووبەڕووی ئاستەنگ و تێچووی زۆر كردووتەوە.
ئانلیز دۆدز، وەزیری یەکسانی لە حكومەتی سێبەری پارتی کرێکاران، دۆخی نایەکسانی بەریتانیای بە زۆر دژوار و ئاستەم ناوبرد.
لەگەڵ گەرمبوونی كێبڕكێكانی هەڵبژاردنیش، دەوترێت جێرمی هانت، وەزیری دارایی پارتی پارێزگاران بیر لە فراوانكردنی ئاستی یارمەتییەکانی چاودێریکردنی منداڵان بۆ خێزانەكانی چینی ناوەند دەکاتەوە.