ئاسۆ مامەند: لەپێناو ئاسایی بوونەوەی كەركوك دەرگای گفتوگۆ بەڕووی كەسدا داناخەین

سەركردەیەكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لەپێناو ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکوک، دەرگای گفتوگۆ بە ئاراستەی پێکهێنانی ئیدارەیەکی خزمەتکار بە رووی کەسدا داناخەین.

ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و ئاساییربوونەوەی دۆخی کەرکوک، دەرگای گفتوگۆ بە ئاراستەی پێکهێنانی ئیدارەیەکی خزمەتکار بە رووی کەسدا داناخەین.

دەشڵێت، “دەبێت تایبەتمەندیی کەرکوک بە لەبەرچاوگرتنی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بەهەند وەربگیرێت”.

ئەو وتانەی ئاسۆ مامەند لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ کاندیدانی سەرکەوتووی هاوپەیمانیی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) كە ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەكێتی لە کەرکوک بەڕێوەچوو.

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سەرکەوتنەی یەکێتی بەدەستیهێنا، ئەرک و بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە کەرکوک و دانیشتوانە رەسەنەکەی قورستر دەکات.

هەروەك كاندیدە سەركەوتووەكانی راسپارد لە بەسەرکردنەوەی هاوڵاتییانی کەرکوک بەردەوام بن و، لە کێشە و داواکانیان بکۆڵنەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەت هاوکاری کەسانی داهێنەر بکات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكان و خێرایی رێگاپێدراو لە شەقامەكان بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو جەمیلە محەمەد رەشید دایكی رائید سالار محەمەد سەعید ئەفسەر لە هێزەكانی دژەتیرۆر.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو ( جەمیلە محەمەد رەشید )…
Total
0
Share