هاتوچۆی هەرێم: ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانیان ناگۆڕن سزانادرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، دەنگۆیەک لەبارەی سزادانی ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان ناگۆڕن، رەتدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لە دوێنێوە هەواڵێک لە زۆربەی ئەکاونت و پەیجە عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە هاتوچۆ هاوڵاتییان ناچاردەکات، ئەوانەی تابلۆکانیان شێوازە کۆنەکەیە، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بە تابلۆیە تازەکە، ئەگەرنا سزادەدرێن.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم هەواڵە بووەتە هۆکاری نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان، بۆیە ئێمە بە هاوڵاتییان رادەگەیەنین، ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و کەس ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت، تا ئەوکاتەی ساڵیانەکەی بەسەردەچێت و کاتێک ساڵیانەکەی تازەدەکاتەوە، تابلۆکەشی دەگۆڕدرێت بە تابلۆ تازەکە.

هاتوچۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەوو، ئەگەر کەسێک بە ئارەزووی خۆی پێش بەسەرچوونی ساڵیانەکەی بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت یان تابلۆکەی شکابێت، دەتوانێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی تابلۆکەی بگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان: ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری رایدەگەیەنێت، ” ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”. لە نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری…
Total
0
Share