لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بەشێکی نوێ کرایەوە، ئەوەش بە پێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەکە هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی.
نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ئەركی رێكخراوێكی ئەمریكی و بەهەماهەنگی چەند كەسێک بەشێکی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا کرایەوە، بەهۆیەوە نەخۆشخانەکە فراوانتر بووە و ئەو قەرەباڵغی و لۆدەی پێشوو كەمتر كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە بەشە نوێیەکەدا نەخۆشەكان لە رێگەی سكرین و ژمارە و دەنگە وە نەخۆش بانگ دەكرێن و پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامبدرێت، پێویست ناكات لە نۆرەگرتن بوەستن و ماندووببن.