لە سەر رێگای گوندی کواشێ لە سنووری دهۆک، بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 4:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سەر رێگای گوندی کواشێ لە سنووری دهۆک، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، زیانێکی زۆری ماڵیش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشت.