روفاتی 41 ئێزدی رادەستی كەسوكاریان كرایەوە

تەندروستیی عێراق پاش پشكنینی (دی ئێن ئەی) روفاتی 41 ئێزدی رادەستی كەسوكارەكانیان دەكاتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویكردەوە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی وەك نوێنەری سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتیی رێوڕەسمی پرسە و رادەستكردنی روفاتی 41 قوربانیی ئێزدی كرد كە لە مۆنۆمێنتی شەهید لە ناوەڕاستی بەغداد ئەنجامدرا، ئەمەش پاش تەواوبوونی پشكنین و بەراورد.

روونیشیكردەوە، ژمارەی ئەو روفاتانەی تائێستا پشكنینیان بۆ كراوە و رادەستكراونەتەوە گەیشتووەتە 188 روفات.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانگەی پزیشكی دادوەری بەردەوامە لە رێوشوێنەكانی پشكینیی بەراوردكاریی سەرجەم ئەو روفاتانەی پێیدەگات لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی ناوبەناو هەڵدەدرێنەوە، پاش تەواوكردنیشیان بەشێوەی كۆمەڵ رادەستی كەسوكارەكانیان دەكرێنەوە.

ژمارەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی ئێزدییەكانی تیانێژراوە دەگاتە هەشتا گۆڕ، كە لە ناوچە جیاوازەكانی قەزای شەنگالن و، سەرجەمیان قوربانییانی دەستی رێكخراوی داعشن كە لە رووداوەكانی ساڵی 2014 و دواتر رفێندران و دواتر بەكۆمەڵ كوژران.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن

بابەتی دواتر

ئەمریکا سزای بەسەر چەند کەسایەتییەکی عێراقیدا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین لەبارەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە: شتى گه‌وره‌تر ده‌بینین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی چاكسازییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە دەڵێت، “داموده‌زگاكانى حكومه‌ت گورجوگۆڵ بوونه‌ته‌وه و…
Total
0
Share