بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەبەرئەوەی سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەنگاوی تاقیکردنەوەدایە تەنها ئەو هاوڵاتییانە سەردانمانبکەن کە بەڵگەی گەشتکردنیان پێیە”.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “لەبەرئەوەی سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەنگاوی تاقیکردنەوەدایە رۆژانە دەتوانرێت چەند مامەڵەیەکی کەم بەڕێ بکرێت، بەڵام لە بەغدادەوە 75 حجز کراوەتەوە و ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتیەکەمان فریایی ئەو ژمارەیە ناکەوین”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا لە هاوڵاتییان شارەزوور و سەیدسادق دەکات کە حجز یان مامەڵەی پاسپۆرتیان هەیە سەردانی پاسپۆرتی هەڵەبجە نەکەن لەمەودوا بەڵکو لە پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی حجز بکەن.
سەبارەت بە هاوڵاتییانی سنووری هەڵەبجە دەڵێت، “ئەو کەسانەی حجزیان هەیە ژمارەیان زۆرە و فریایی هەموویان ناکەوین، بۆیە تەنها ئەو هاوڵاتییانە سەردانمان بکەن کە بەڵگەی سەفەریان پێیە وەک راپۆرتی پزیشکی بە زمانی عەرەبی یاخود تکتی فڕۆکە”.