ئەدهەم بارزانی: شەوکەت حسکۆ لە زیندانی دەسەڵاتی هەولێر گیانیلەدەستدا

ئەدهەم بارزانی رایدەگەیەنێت، شەوکەت حەسکۆ بەرپرسی پاسەوانەکانی رەوان بارزانی لە زیندانی دەسەڵاتی هەولێر گیانیلەدەستدا.

ئەدهەم بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد، لە پرسەنامەیەكدا رایگەیاند، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شەوکەت حسکۆ لە زیندانی دەسەڵاتی هەولێر گیانی لەدەستدا.

ئەدهەم بارزانی لە پرسەنامەكەیدا، كە ئاراستەی (حسگۆ گۆران)ی باوكی قوربانییەكەی كردووە و بە پێشمەرگەی بارزان ناویبردووە، دەشڵێت، خزمەت و خەباتی ئێوە و بنەماڵەكەتان لە هەموو قۆناغەكانی تێكۆشاندا لەبەرچاوە، لە سەردەمی شاخ و پێكەوەبوونیاندا.

بەپێی زانیارییەکان شەوکەت حەسکۆ بەرپرسی پاسەوانەکانی رەوان بارزانی، دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ناوزڕاندنی چەند بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیرکرا و دوێنێ هەواڵی گیانلەدەستدانی لە زیندان بڵاوكرایەوە.

تا ئێستا کەسوکارەکەی و بەرپرسانی هەولێر هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیان ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری هەولێر: کەمێکی دیکە دەنگی تەقینەوە لە هەولێر دەبیسترێت

بابەتی دواتر

كارگەكەی سامەرا ئامادەیە زیاتر لە 350 جۆر دەرمان بەرهەم بهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی لە…
Total
0
Share