داهاتووی فاتی لە مەترسیدایە

دوێنێ باوكی فاتی لەگەڵ پزیشكەكانی یانەی بەرشلۆنە كۆبووەوە، بۆ ئەوەی داهاتووی كوڕەكەی یەكلاییبكاتەوە، بەڵام بەنادیاری ماوەتەوە.

فاتی توشی پێكانێكی قورس بووە و تیمی پزیشكی دەیەوێت نەشتەرگەریی بۆ بكات، بەڵام هێشتا فاتی و باوكی ڕازی نین.

ئەوەش لەبەرئەوەی ئەگەر فاتی نەشتەرگەرییەكە بكات، لانی كەم سێ مانگ لە یارییكردن دووردەكەوێتەوە.

فاتی دەیەوێت بە زووترین كات بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە ئەوەش لەبەرئەوەی دوای ڕۆیشتنی مێسی، درێسی ژمارە 10ی وەرگرتووە و هاندەران متمانەیەكی زۆریان بەو یاریزانە هەیە تیپەكە بەهێزبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شڤیۆنتێک بۆ یه‌که‌مجار ناسناوی کراوه‌ی ئه‌مریکای به‌ده‌ستهێنا

یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدرا، ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی و…
Total
0
Share