کام ڕەنگانە مێشوولە ڕادەکێشن؟

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ڕەنگی جلوبەرگ کاریگەریی هەیە لەسەر ڕاکێشان و دوورخستنەوەی مێشوولە.

بەپێی توێژینەوەکە، مێشوولە زیاتر لە چەند ڕەنگێکی جلوبەرگ نزیکدەبێتەوە، بۆیە نەپۆشینی ئەو ڕەنگانە یارمەتیدەرە بۆ خۆلادان لە پێوەدانەکانی ئەو مێرووە.

زاناکان بۆیاندەرکەوتووە، جلوبەرگی سوور، پرتەقاڵی و ڕەش زیاتر مێشوولە ڕادەکێشن، لە کاتێکدا کە سەوز، مۆر، شین و سپی پشتگوێدەخەن.

ئەدریان ڕۆجەرز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەڵاچۆکردنی مێشوولە لە ئەمریکا ڕوونیکردووەتەوە، ئەمانە تەنیا یارمەتیدەرن بۆ خۆلادان لە مێشوولە، بەڵام هۆکارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی مێشوولە لە مرۆڤ، ڕەنگ و گەرمیی پێستیەتی، هەروەها ئەو دووانە ئۆکسیدی کاربۆنەش کە لە هەناسەداندا دەیداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share