بافڵ جەلال تاڵەبانى پرسەنامەیەک بۆ کۆچى دوایی بەڵێن ساڵح رادەگەیەنێت

سەرۆکى یەکێتى پرسەنامەیەک بۆ کۆچى دوایی رۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح ئاراستە دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و راگەیاندنکار بەڵێن ئەحمەد ساڵح، برای جەنابتمان پێگەیشت.

بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هاوبەشی خەمتانم، لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share