لە سنووری ناحیەی وارماوا، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستبەسەر چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەواردا گیرا.
لە راگەیاندراوێکی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە، لەرۆژی 18ی کانوونی دووەمی 2024 لەدوای چاودێریکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ناحیەی (وارماوا) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەستبەسەر چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەواردا بگرن.
ئاماژە بەوەش دەکات، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون ئەو ئامێرانە بۆ مەبەستی گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنانی پارچە شوێنەوارییەکان بەکاربهێنن.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 24ی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.