هاتوچۆی هەولێر: شوێنی ستوونی کارەباکە تەواوە

ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگەی هەولێر – گەزنە خۆی كێشاوە بە ستوونێكی كارەبادا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی رووداوەكە بە توانجەوە دەڵێت، “شوێنی ستوونی کارەباکە هەڵە نییە”.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی هەولێر – گەزنە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی لە شەقام دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبا لەسەر ناوبڕەی شەقامەکەدا.

لە دەرئەنجامی رووداوەکەدا شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی برینداربووە و زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە و ستوونی کارەباکە کەوتووە، وەك هاتوچۆی هەولێر دەڵێت.

راشیگەیاندووە، “لەوانەبوو بە کەمکردنەوەی خێرایی بۆ 60 کم لە کاتژمێرێک و تۆزێک بەئاگایی ئەو کارەساتە نەکەوتبایەتەوە، ئێمە دڵنیاین لەوەی کە شوێنی ستوونی کارەباکە هەڵە نییە”.

 

بابەتی پێشتر

لە ئەمساڵەوە بیمەی تەندروستی بەشێوەی ئەزموونی جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بڕیاری دا ئەو خێزانە قەرەبووبكرێنەوە كە پارەكانیان سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ حاجی: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە تابلۆی ئۆتۆمبێلێكی تری دروستكردووە و بۆ ئۆتۆمبێلەكەی داناوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی، ئەمڕۆ مەفرەزەكانی هاتوچۆی ناوشار تێبینی ئۆتۆمبێلێكیان كرد…
Total
0
Share