بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی دزی لێكراوە و بڕی هەزار و 850 یۆرۆ و بڕێك دیناری عێراقی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر پارە دزراوەكەدا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا”.