وتەبێژی كۆمسیۆن: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، “گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین”.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیای رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی رایگەیاندووە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە پێی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕ‌ێوەدەبات و چەند ر‌ێنمایی و بڕ‌یارێك دەركراون و ئەو تۆمار و ئامێرانەی لەبەردەستدا هەیە گەرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف دەدات”.

وتیشی، “دەستەی كۆمسیاران چەندین رێنمایی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە كە لە بڕ‌گەیەكی یاساییدا هاتووە، كۆمسیۆن مافی خۆیەتی رێكارە پێویستەكان بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە پاك و بێگەردی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەروەها هەژماركردنی دەنگەكان بە ئەلیكترۆنی و دەستی بێت، وەك چۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا پەیڕ‌ەوكرا، لە ئێستاشدا چاوەڕ‌وانی بڕ‌یاری دەستەی كۆمسیارانین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.

جومانە غەلای باسی لەوەش كرد،” كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبەستێت، چونكە پێیوایە تۆمارەكە پاككراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

كەلار.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئێران وەڵامی كۆمكاری عەرەبی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share