پۆلیسی سلێمانی تەقەكەرێكی دەستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیركرد كە یەكێكیان تەقەی كردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە سێ‌ چالاكی جیادا و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا.

باسی لەوەشكردووە، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت بەناوەکانی (ح ، ك ، ق لەدایكبوی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003) كە چەكی بێ‌ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچە.

لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

ئێران.. هێزە ئەمنییەکان بە گوللـە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرانی ئابادان دەبنەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share