بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك زانكۆی گەرمیان كەسێك گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە ئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی كێشاوە بە راگری رێگاكەدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بە كاریگەری رووداوەكە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستداوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێکردووە.