هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە و نەوت دەگەنە رێككەوتن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەگەنە رێككەوتن.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەدەكرێت و لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان دەدات، بەڵام ئەوان دڵنیاییان دەوێت كە گرفت بۆ شایستە داراییەكەیان دروستنەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “بە رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی نێودەوڵەتی بە هاوکاریی هەرێم لە سعودیە ئاشکرادەکات

لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە هاوکاریی ئەوان دوو بازرگانیی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشـ.ـبەرەکان لە سعودییە دەستگیرکراون و…
Total
0
Share