ئۆپیك پێشبینی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە 2025دا دەكات

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) پێشبینییەكانی خۆی هێشتەوە لەسەر زیادبوونی خواستی جیهان لەسەر نەوت لە ساڵی 2024 و دەشڵێت، لە 2025دا خواست لەسەر بەكاربردنی زۆر زیاتر دەبێت بە سەرۆكایەتیی چین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پێشبینییەكانی ئەمجارەی ئۆپیك زۆر لەپێشترە لە پێشبینییە باوەكانی رابردوو.

پێشبینییەكان لەبارەی 2025 گونجاوە لەگەڵ رای ئۆپیك بەوەی بەكاربردنی نەوت روو لە بەرزبوونەوە دەبێت لەماوەی دوو دەیەی داهاتوودا و، پێچەوانەشە لەگەڵ هەڵسەنگاندنی لایەنەكانی دیكەی وەك ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی كە پێیوایە بەكاربردن دەگاتە ترۆپك لە ساڵی 2030دا، لەگەڵ گۆڕینی ئاراستەی جیهان بەرەو سەرچاوەكانی وزەی خاوێن.

ئۆپیك لە راپۆرتی مانگانەیدا دەڵێت، “پیشبینییە سەرەتاییەكان لەبارەی گەشەی خواستی جیهان لەسەر نەوت لە ساڵی 2025دا ئاماژە بە گەشەی بەهێز دەدات بە بڕی 1.8 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لەسەر ئاستی ساڵانە” بەراورد بە ئەمساڵ”.

هەروەك پێشبینی زیادبوونی خواست دەكات بۆ 2.25 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لەمساڵدا، ئەمەش ئەو پێشبینییانەیە كە هاوشێوەی ئەوەیە كە لە مانگی رابردوودا بڵاویكردەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: رووەکەکان قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن

بابەتی دواتر

كونسوڵخانەی ئەمریكا روونكردنەوە لەبارەی هێرشەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share