بەغداد داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی خەرجیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی نوێترین نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراق كە دوێنێ دەرچووێندراوە و تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 كە هاوشێوەی سەرجەم دامودەزگاكانی دیكەی دەوڵەت داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم كراوە لیستی خەرجیی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ و مانگەكانی دواتر بدەنە فەرمانگەی ژمێركاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاكان بە مەبەستی تەمویلكردنی مووچە تا ئەوكاتەی خشتەی نوێی بودجەی ساڵی 2024 لە هەردوو ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران پەسەنددەكرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشدا رەزامەندی لەسەر ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درا.

بابەتی پێشتر

دووزخورماتوو.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سبەی لە سلێمانی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share