بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا كەرتی دارایی و بانك لە عێراق بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و و دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.
لەو بارەیەوە عەدنان ئەسعەد، بەڕێوەبەری بەشی تەكنیكی بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق لە بەرەوپێشبردنی كەرتی دارایی و بانكی جدییە بەرەو پارەدانی ئەلیكترۆنی لە عێراق هەنگاو دەنێت.
دەشڵێت، سەرجەم كێشە و گرفتەكانی سەكۆی پارەدانی ئەلیكترۆنی چارەسەركراوە و ئەوەش سەقامگیریی ئابوریی زیاتر بۆ عێراق دەستەبەر دەكات.