کازمی: لەسەر ڕوداوی نەخۆشخانەکە دەستمان کردووە بە دیاریکردنی کەمتەرخەمەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لەو ڕوداوەدا کەمتەرخەمبوون.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی، ” لەساتی كارەساتەكەی نەخۆشانەی ئیبن خەتیبەوە، زنجیرەیەك كۆبوونەوەمان دەستپێكردووە بۆ دیاریكردنی كەمتەرخەمەكان و لێپێچینەوە لەگەڵیان لەگەڵ چاودێریكردنی كەسوكاری قوربانییەكان”.

کازمی ڕاشیگەیاندووە “داوا لەهەموولایەك دەكەین هەماهەنگ بن و پێكەوە سیاسەتی موزایەدەكردن بە كارەساتە نیشتمانییەكان ڕەتبكەنەوە”.

 

دوای ڕوداوی ئاگرەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد، كازمی وەزیری تەندروستیی عێراق و ژمارەیەك كاربەدەستی دیكەی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کۆبووەوە و بڕیاری لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکەدا و لیژنەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەكە، 82 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە ڕاگرتنی پرۆژەی بە دووسایدكردنی ڕێگای كەلار-دەربەندیخان دەدرێت

بابەتی دواتر

کەسێک لە ناحیەی چوار قوڕنە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share