بۆ یەکەمجار سزای لە سێدارەدانی ژنێک جێبەجێدەکرێت کە رەگەزی گۆڕیوە

بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا سزای لەسێدارەدان بۆ ژنێک جێبەجێدەکرێت کە رەگەزی گۆڕیوە.

بەپێی ئیدارەی زیندانەکانی واشنتۆن رایگەیاند، ئێمبەر ماکلۆکلین کە تەمەنی 49 ساڵە، تۆمەتبارە بە کوشتنی بە ئەنقەست و ئێستا بکوژ سزای لەسێدارەدانی هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کوژراو دەرزییەکی ژەهراویی کوشندەی لەلایەن ماکلۆکلینەوە لێدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماکلۆکلین یەکەم کەسی ڕەگەزگۆڕاوە کە سزای لەسێدارەدانی جێبەجێبکرێت و یەکەم سزای لەوشێوەیەشە لە ساڵی 2023دا.

تۆمەتبار لە ساڵی 2003دا یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی خۆی کوشتووە بەرلەوەی رەگەزی خۆی بگۆڕێت.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبار لەگەڵئەوەی لەو ماوەیەدا رەگەزی خۆی گۆڕیوە بۆ ژن بەڵام هەر لە بەشی تایبەت بەو پیاوانەی سزای لەسێدارەدانیان هەیە ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

پیاوێك كوڕەكەی بە دار و وایەر كوشت

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسك 9 ملیار دۆلاری لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

كۆنگرەیەكی پزیشكیی كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بووە مۆڵگەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،…
Total
0
Share