دوکانێک لە ئەڵمانیا کێک لەسەر شێوەی تۆپەکلێنسی تەوالێت دروستدەکات

تیم کۆرتیۆم و کێکەکانی کە لەسەر شێوەی تۆپەکلێنسی تەوالێتن

وەستایەکی دروستکردنی کێک و شیرنەمەنی لە ئەڵمانا بۆ گەڕاندەوەی خواست لەسەر بەرهەمەکانی وەک سەردەمی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەو وڵاتە، دەستیکردووە بە دروستکردنی کێک لەسەر شێوەی تۆپەکلێنسی تەوالێت، کە لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای COVID-19 خواستێکی زۆری لەسەرە.

ئەم بیرۆکەیەکی تیم کۆرتیۆم لەوەوە بۆی هاتووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵکی ئەڵمانیا دوودڵن لە کڕینی شتومەک و ترسیان لە دۆخی ئابوورییان هەیە، بەمەش خواست لەسەر بەرهەمەکانی ئەو وەستا ئەڵمانییە کەم بووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فرۆشیارانی تۆپەکلێنسی تەوالێت وتوویانە خواست لەسەر ئەو بەرهەمە لە مانگی ئازار لە سەدا 700 لەچاو مانگی شوبات زیادی کردووە.

کۆرتیۆم بە تەلەڤزیۆنی “ڕۆیتەرز”ی وتووە، “بۆمان دەرکەوت کە دەبێت تۆپەکلێنسی تەوالێت دروست بکەین، بەڵام بۆ خواردن”.

کۆرتیۆم، کە دوکانەکەی لە شاری دۆرتمۆندە، بیرۆکەکەی سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە، لەبەرئەوەی ڕۆژانە 200 پارچە کێک (لەسەر شێوەی تۆپەکلێنسی تەوالێت) دەفرۆشێت، کە پێشتر ئەو داواکارییە لەسەر کێک نەبووە (لە دوکانەکەی کۆرتیۆم).

وەستای کێکە وتووشیەتی، “موشتەرییەکان زۆریان حەز لێیە… زۆرینەی خەڵک لەم کاتە سەختانەدا چێژ لەو خۆشییە دەبینن”.

یەکێکیش لە موشتەرییەکان بە “ڕۆیتەرز”ی وتووە، “شازە… دوای ئەو هەموو شتەی بەهۆی کۆرۆناوە بینیمان… پێویستمان بە شتیکی شیرینی خۆشە”.

بابەتی پێشتر

کۆمپیوتەرێکی دەگمەن بە 459 هەزار دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

چۆنیەتیی فێربوونی هونەری ئەتەکێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share