ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە

ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی چلەی زستانە.

وەرزی زستان لە 90 رۆژ پێکدێت و مانگەکانی بریتین لە بەفرانبار، رێبەندان و رەشەمێ.

چلەی زستان لە ناوەڕاستی وەرزەکەدایە و چل رۆژ داگیردەکات، ساڵانە لە 25ی بەفرانبارەوە دەستپێدەکات کە دەکاتە 15ی کانوونی دووەم، تاوەکو 25ی شوبات بەردەوامدەبێت.

لە مێژووی کورد دا حسابێکی جیاواز بۆ چلەی زستان کراوە و بە ساردترین کاتی ساڵ دادەنرێت، هەروەکو چۆن چلەی هاوینیش هەیە و بە گەرمترین کاتی ساڵ دادەنرێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕاگرتنی بەشە خۆراكی مانگانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بەردەوامدەبێت، جەختیشدەكاتەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا…
Total
0
Share