مەرجی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق ئاشکرابوو

وەزیری بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، وەستاندنی هێرشە درۆنییەکان مەرجی ئەمریکایە بۆ کشانەوەی هێزەکانی.

سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، واشنتن وەستاندنی هێرشەکانی سەر هێزەکانی وەک پێشمەرجی گفتوگۆکردن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق دیاریکردووە، ئێمەش لای خۆمانەوە بەدوای ئەو کەسانەوەین کە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگاش نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت.

جەختیشیکردەوە، چەندین جار هێرشی سەر هەرێممان تێکشکاندووە، رەنگە بەهۆی هێرشەکانی سەر شاری هەولێر رێکەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران هەڵپەسێردرێت.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەتی عێراق بابەتی مووچە لە هەرێم چارەسەر دەکات

بابەتی دواتر

میترۆ: لە 2023دا 249 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share