بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەممار حەکیم کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق خرایەبەر باس.

هەردوولا جەختیان لە دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە رێگەی ئاشتی کردەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی بنیاتنانی سلێمانیدا دەڵێت، رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی…
Total
0
Share